ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەو کەسە دەستگیرکرا کە شەوی چوارشەممە 5-1-2022 لە گەڕەکی نەورۆزی شاری ڕانیە تەقەی لە ماڵی فەرماندەیەکی سەربازی کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین:
شەوی (5/1/2022) لە شاری ڕانیە گەڕەكی نەورۆز تەقە لە ماڵی فەرماندەیەكی سەربازی كرا دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین هاتە سەر خەت و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لەسەر ڕووداوەكە لە ڕێگای سەرچاوەكانمانەوە هەندێ زانیاریمان دەست كەوت دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگا فەرمانی گرتن بۆ كەسێكی گومانلێكراو دەركرا و توانرا لە ماوەی كەمتر لە ٢٤ كاتژمێر لایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتباری سەرەكی تەقەكردن دەستگیر بكرێت و لە ئێستادا دانی ناوە بەتاوانەكەیداو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕووداوەكە .