ناس کورد-
نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچووک و ژنێک لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت کورد بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە (پێنجشەممە 6-1-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچووک دۆزرایەوە و پاش ماوەیەکی کەم تەرمی ژنێکیش دۆزرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو تەرمە هی ئەو کۆچبەرانەی ڕووداوی 21ی کانوونی یەکەمی 2021ی دوورگەی سانتۆرینی کە یەختێکی کۆچبەرانی کورد نقوم بوون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەهۆی بوونی پشووی فەرمی لەیۆنان نەمانتوانیوە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەین، لەڕۆژانی داهاتوودا زانیاری وەردەگرین سەبارەت بە دیاریکردنی ناسنامەی ئەو دوو کۆچبەرە."