گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

سلێمانی؛ لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک گەنجێک دەستگیرکرا

2022.01.06 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک گەنجێک دەستگیرکرا

ناس کورد- 

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەچەند شوێنێک لەناو شاری سلێمانی نمایشی بە ئۆتۆمبێل و چەک کردووە و  تەقەی کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (پێنجشەممە 6-1-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کەوا تۆمەتبارێک چەک و چەند تابلۆیەکی ئوتومبێلی ساختەی پێیە و هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات، دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بەپەلە کرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بەناوی (د، ک، ع ) دەستگیر بکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئوتومبێلێک کە تابلۆی ساختەی پێوەبووە و لەگەڵ چەند تابلۆیەکی تری ساختەی ئوتومبێلدا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەماددەی (۲۷۹) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامەو لەهەر شوێنێکی تریش داواکراوبێت ڕەوانەی شوێنی داواکردنەکەی دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان."