گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خوا كەریمە تا یەكشەممە’’

وەزیرێكی پارتی: سێ كاریگەریی هەن تا یەكەم دانیشتنی پەرلەمان

2022.01.06 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێكی پارتی: سێ كاریگەریی هەن تا یەكەم دانیشتنی پەرلەمان

ناس كورد_

بەنگین ڕێكانی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە پشكی پارتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە لە بەغدا دەڵێت تا چارەكی كۆتایی سێ كاریگەری رۆڵی سەرەكییان دەبێت لەسەر بڕیارە گرنگەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێكانی لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (6_1_2022) دەڵێت: وا ڕاهاتووین لە عێراق كە نە پلاندانان هەبێت نە حساباتی ستراتیژی و بڕیارە گرنگەكانیش لە چارەكی كۆتاییدا یەكلایی بكرێنەوە و "خوا كەریمە تا رۆژی یەكشەممە". 

 

بەگوتەی رێكانی  ئۆڤەرە چەورەكان و گوشارەكان و هەڕەشە ناواخنەكان تا ئەو كاتە (یەكشەممە) ناوەستێت

 

سیروان عەبدوڵا سیرینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمیندارێتی پەرلەمان سەرجەم ڕێکار و ئامادەکارییە ئەمنی، ئیداری و هونەرییەکانی تەواو کردووە بۆ دانیشتنەکە.  

  

دەشڵێت، "بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت، دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی ئەنجام دەدرێت."  

  

بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمارڕۆژی 9ی کانونی دووەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ سونەکانە و هەروەها دوو جێگرەکەشی کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان شیعەیە.