ناس کورد-
پارێزگارى هەولێر دۆزینەوەى تەرمى ئومێد شامل یەکێک لە بێسەروشوێنانى لافاوەکەى هەولێرى راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى پارێزگار کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.6 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
وێڕای دەستخۆشیمان لەهێزەکانى (بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانى) و ڕێکخراوەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی لافاوەکەی شەوی 17/12/2021، بەردەوام بوون کە بههۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیان تەرمەکانیان دۆزرایهوه و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون بەناوەکانی( ئومێد شامل) و منداڵێک بەناوی (دانەر نەبەز)، سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.1.6 تەرمی هاوڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر