گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپەڕین ساردترین دەبێت

ئەگەر بەنیازی چوونە دەرەوەیت كەش و هەوای هەینی بزانە

2022.01.06 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەر بەنیازی چوونە دەرەوەیت كەش و هەوای هەینی بزانە

ناس كورد-

 

بەگوێرەی نەخشەكانی كەشناسی ڕەوشی کەش و ھەوای سبەی ئاساییە و بەشێوەیەكی گشتی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری بەرزی دەبێت، نزمترین پلەی گەرما لە ڕاپەڕین و بەرزترینی لە گەرمیان دەبێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی گشتی 1_2 پلە لەچاو ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" كە "ناس كورد" بینیویەتی (6_1_2022) پلەكانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە سەنتەری پارێزگاكان بەم جۆرە دەبێت: 

 

سلێمانی 15 پلە، ھەولێر 15 پلە، دھۆک 13 پلە، ھەڵەبجە 16 پلە، کەرکوک 16 پلە.

 

لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 18_19 پلە دەبێت.

 

لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 14_15 پلە دەبێت.

 

خێرایی با ئاسایی دەبێت بە خێرای 5_15 کم/س ئاراستەی با باکوری رۆژھەڵات.