ناس کورد-
لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى قەزاى چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆى زۆر کارکردنى مۆلیدەکانەوە بۆ مانگى 12 بۆ هەر کاتژمێرێک (48) دیناریان دیاریکردووە، کە زیاترە لەو نرخەى لیژنەکەى سلێمانى دیاریکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رونکردنەوەیەکى لیژنەکە کە قایمقامیەتى چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە، لەمانگى 12 مۆلیدە ئەهلییەکان 230 کاتژمێر کاریان کردووە، بەو هۆیەشەوە نرخى هەر ئەمپێرێک بە 11 هەزار دینار دیاریکراوە.