گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

وادەى یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک لەنێوان پارتى و یەکێتى دیاریکرا

2022.01.06 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک لەنێوان پارتى و یەکێتى دیاریکرا

ناس کورد-

 

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، هەوڵدەدەن تا نۆى مانگ کە وادەى یەکەم دانیشتنى خولى نوێى پەرلەمانى عێراقە پۆستى پارێزگارى کەرکوک لەگەڵ یەکێتى یەکلایی بکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" ئاماژەى بەوەکرد، لەسەر پارێزگارى کەرکوک تائێستا هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ یەکێتى نەکردووە "بەڵام هەوڵدەدەین تاوەکو نۆی مانگ ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە".

 

هەروەها لەبارەى ڤیتۆى پارتى لەسەر کاندیدى یەکێتى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، وتەبێژى پارتى وتى "مەسەلە ڤیتۆ نییە، ئەمە پێویستی بە گفتوگۆیە. پێشتر کە ئەو پۆستە دراوە بە یەکێتی بە رێککەوتن بووە، بەڵام ئەم رێککەوتنە وجوودی نەماوە، پێویستە گفتوگۆ بکەین کە چی بکەین".

 

دەشڵێت "ئەوەی یەکلایی بووەتەوە ئەوەیە کە ئەو پۆستە بۆ کوردستانە، بۆ کام لایەن و کام کەسایەتی دەبێ، ئەمە قابیلی گفتوگۆیە".

 

هەردوو پۆستى پارێزگارى کەرکوک و سەرۆککۆمارى عێراق کە یەکێتى بەپشکى خۆی دەزانێت، لەئێستادا پارتیش هەوڵى بەدەستهێنانیان دەدات، بەڵام یەکێتى جەختدەکاتەوە کە دەستبەردارییان نابێت.