ناس كورد-
توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایکرد وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن ژنانى دوو گیانەوە هیچ پەیوەندییەکى نییە بە لەدایکبوونى پێشوەختە و کەمى کێشى منداڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەتوێژینەوەکەدا کە لەلایەن سەنتەرى ئەمەریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، رێژەى مامناوەندى لەدایکبوونى پێشوەختە گەیشتووەتە 4.9% لەناو زیاتر لە 10 هەزار ژندا کە ژەمى یەکەمى ڤاکسینیان وەرگرتووە بەراورد بە 7%ى نزیکەى 36 هەزار کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، ئەو جیاوازییەش رێژەیەکى زۆر نییە.
بەپێی توێژینەوەکە، وەرگرتنى ڤاکسین نابێتە هۆى گۆڕانکاریی لە کێشى منداڵى تازە لەدایکبوو، وەرگرتنى ڤاکسین بۆ ژنانى دوو گیان سەلامەتە.