گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەفرێکی زۆر و سەرمایەکی بەھێز’’

پێشبینییە دوورەکان: بەفرێکى چڕ لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەبارێت

2022.01.05 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییە دوورەکان: بەفرێکى چڕ لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دەبارێت

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەنێوان ١٦ بۆ ٢١ ی ئەم مانگە شەپۆلێکی چری بەفر بارین روو لەهەرێم بکات و سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە دواین نوێبوونەوەکانی نەخشەی GFSی ئەمریکی پێشبینی شەپۆلێکی چری بەفر بارین و ھاتنی بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری دەکرێت لەنێوان ١٦ بۆ ٢١ ی ئەم مانگە کە سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە دوابەدوای ئەوەی پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر باش دەکرێت لەنێوان ١١ بۆ ١٥ ی ئەم مانگە .

 

دەشڵێت، رادەی جێگیری ئەم شەپۆلەدا لەسەدا ٣٥٪‏ لە ئێستادا بەو شێوەی پێشبینی دەکرێت جێگیر ببێت بەفرێکی زۆر و سەرمایەکی بەھێزیش ناوچەکە دەگرێتەوە کە ماوەی ساڵانێکی زۆرە ناوچەکە کەمترین سەرما و بەفر لە وەرزی زستاندا رووی تێدەکات بەھۆی کەمبوونەوەی رووبەرە سەھۆڵیەکانی جەمسەری باکور و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمساڵیش ناوچە سەھۆڵیەکانی جەمسەری باکور فراوانتر رووبەرە سەھۆڵیەکانی دروستبووەتەوە بەبەڕاورد بە ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ زاینی.

May be an image of map