گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەش حزبى کوردستانى هەڵوێستێکى هاوبەشیان لەبارەى هەڵبژاردنەوە راگەیاند

2022.01.05 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
شەش حزبى کوردستانى هەڵوێستێکى هاوبەشیان لەبارەى هەڵبژاردنەوە راگەیاند

ناس کورد-

 

شەش حزبى کوردستانى جەختدەکەنەوە لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەوادەى خۆیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو حزبانە لەراگەیەنراوێکى هاوبەشدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەیان بەوەکردووە، یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی

 

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5/1/2022  شەش حزب و لایەنی سیاسیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، سەبارەت بە پرسی دەستور و یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ كرا و، لەسەر كۆی پرسەكان هاوڕابوون و لەم خاڵانەی خوارەوەدا هەڵوێستی هاوبەش بۆ رای گشتی راگەیەندرا.

 

1-دەستوور: پرسی دەستوور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەم ساڵدا یەكلا بكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستووری خۆمان و  ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستووری كوردستان.

2-هەڵبژاردن: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

3-یاسای هەڵبژاردن: یاسای هەڵبژاردن یاسایەكی گونجاوە بۆ واقیعی كوردستان و پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە و دەستكاری نەكرێت.

4-كۆمیسۆنی هەڵبژاردن: پێویستە كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنۆکرات پێكبێت و سەربەخۆو پیشەییانە كارەكانی خۆی رایی بكات و سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات.

 

1-بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

2-حزبی زحمەتكێشانی كوردستان

3-حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

4-یەكێتی نەتەوەيی دیموكراتی كوردستان YNDK

5-پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان

6-حزبی شیوعی كوردستان

 

5/1/2022

 

هەولێر-كوردستان