گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عەزم لە خەنجەر هەڵگەڕانەوە 

2022.01.05 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عەزم لە خەنجەر هەڵگەڕانەوە 

ناس کورد_

ژمارەیەک ئەندامی هاوپەیمانی عەزم یاداشتێکیان ئیمزاکرد بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکەکەیان خەمیس خەنجەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندامی سەرکردە لە هاوپەیمانییەکە مشعان جبوری لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5-1-2022) کە “ناس کورد” بینیویەتی دەڵێت: ئەندامانی عەزم لە ١٢ پەرلەمانتاریان پابەندن بە سەرۆکایەتی خەنجەرەوە، دووانی دیکە هەڵوێستیان ناڕوونە، سیانی تر لەگەڵ موسەننا سامەڕایی لەگەڵ کۆمەڵێک کاندیدی دەرنەچوو داوای لادانی خەمیس خەنجەر دەکەن لە سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەکە.

 

مانگى رابردوو کورسییەکانی هاوپەیمانی عەزم لە 14 کورسی بەرزبوویەوە بۆ 32 کورسی لە پەرلەمان و بەم پێیەش نەخشەی سیاسی عەرەبی سوننە بۆ خوولی پێنجەم گۆڕانی بەسەردا هات.  

 

لە ئێستادا تەنیا دوو جەمسەر نوێنەرایەتی شارەكانی سوننە دەكەن كە بریتین لە: هاوپەیمانی تەقەدومی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان کە بە 37 کورسییەوە یەکەمی سوننەکان، لەگەڵ هاوپەیمانی عەزمی خەمیس خەنجەر، کە ئێستا 32 كورسی هەیە ئەویش پاش ئەوەی لیستەکانی ئەبومازن لە سەلاحەدین، عەرەبی کەرکوک، هەندێ پەرلەمانتاری ئەلعەقدی فالح فەییاز و کوتلەی حەسم چوونە ریزەکانییەوە