گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی جەبەلتارێق کەشتیوانە ئێرانیەکانی ئازاد کرد

2019.07.13 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی جەبەلتارێق کەشتیوانە ئێرانیەکانی ئازاد کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، پۆلیسی جەبەل تاڕق چوار کەشتیوانی، کەشتییە نەوتییەکەی ئێرانی ئازاد کردووە، بەڵام کەشتییەکە هەر دەستبەسەرە و ئێرانیش داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکات. . ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی جەبەل تاڕق، چوار فەرمانبەری کەشتییە نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی بە کەفالەت ئازاد کردووە. . ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، پۆلیسی جەبەل تاڕق کاپتنی کەشتییەکە و فەرماندەیەکی ئازاد کردبوو. . زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر، هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیا لە ئاوەکانی، جەبەل تاڕق دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت، کە نەوتی بەرەو  سوریا دەگواستەوە و ئەوەش پێچەوانەی سزاکانی ئەوروپایە بۆ سەر سوریایە. . هاوکات عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، ڕایگەیاند "داوا دەکەین بەریتانیا دەستبەجێ کەشتییە نەوتییەکە ئازاد بکەن، ئەمە بۆ ھەموو لایەک باشتر دەبێت". . لە بەرامبەردا، بەرپرسانی حکومەتی جەبەل تاڕق ڕایانگەیاندووە، ڕاگرتنی کەشتییە نەوتییەکە بۆ ماوی چواردە ڕۆژ بەردەوام دەبێت. . دەست گرتن بەسەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکەی ئێران، ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و بەڕیتانیای قوڵتر کردووەتەوە و لە هەفتەی ڕابردوودا بەڕیتانیا ڕایگەیاند، ئێران هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگریان لە ئاوەکانی کەنداو، بەوهۆیەوە کەشتییەکی سەربازی ڕەوانەی کەنداو کرد. . دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، دوای هەوڵەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکانیان، کەشتییەکی سەربازی دیکە دەنێرنە ئاوەکانی کەنداو. .