کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارک ئەسپەر، بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەنجامدا. . لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا تاوتوێی دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانیی بۆ تورکیاو پێشھاتەکانی سووریایان کرد. . خوڵوسی ئاکار رایگەیاند، کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەو ھەڵسەنگاندن لەبارەی سیستەمی پاتریۆتیش بەردەوامە. . ئاکار جەختیشی کردەوە کە تورکیا ھاوبەشی پڕۆژەی F-35و پێویستە بەردەوامبێت، راشیگەیاند، ھێشتا پێشنیاری تورکیا کراوەیە بۆ پێکھێنانی گرووپێکی کارکردن بەبەشداریی ناتۆ لەبارەی کاریگەریی سیستمەکانی F-35 وS-400 لەسەر یەکتری. . جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھەڵوێستی تورکیا نەگۆڕاوەو گشت بەرپرسیارەتییەکانی خۆی لەبارەی فڕۆکەی جەنگی F-35 بەجێگەیاندووە، بە کڕینی S-400 گۆڕانکاری لە ھەڵوێستی ستراتیژی رووی نەداوە و زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات، لە بەرژەوەندی تورکیاو ئەمریکاو ناتۆدا نییە. . ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی 12ی حوزەیرانی 2019، کاروانی یەکەمی سیستمی بەرگری ئێس 400 گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمەکە بە تەواوی لەو وڵاتە جێگیر بکرێت. .