گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانتارێکی پارتی: ئێران هێشتا کارتەکانی خۆی ئاشکرا نەکردووە

2022.01.04 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئێران هێشتا کارتەکانی خۆی ئاشکرا نەکردووە

ناس کورد-

 

کاندیدێکى براوەى پارتى بۆ پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە سەدرییەکانەوە نزیکن و لەناو شیعەکانی تریش هاوڕێیان هەیە، بەڵام ڕێککەوتن لەگەڵ گروپەکان قورسە، ئێرانیش هێشتا کارتەکانی خۆی ئاشکرا نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجد شنگالى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەگەر رەوتى سەدر بتوانێت چوارچێوەى هەماهەنگى پەرت بکات، حکومەتى ئیئتیلافى دروستدەکات نەک حکومەتى زۆرینە، ئەگەریش نەتوانن ئەوە بکەن حکومەتى تەوافوقى دروستدەکەن.

 

وتیشى "ئەگەر حکومەتى نوێ نەتوانێت نوێنەرایەتى 45-50 ى شیعەکان بکات گرفت بۆ هاوسەنگى لایەنەکان دروستدەبێت، ئەوە بۆچونى هێزە کاریگەرە سوننەکانیشە".

 

بەوتەى شنگالى، پارتى تێبینى هەیە لەسەر هەندێ لایەنى چوارچێوەى هەماهەنگى، ئەوانەى پشتیوانى بۆردومانکردنى هەولێر و فڕۆکەخانەکان دەکەن و تۆمەت ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم دەکەن وەک ئەو گروپانەى ناوى خۆیان ناوە گروپى بەرگرى، بەڵام لەگەڵ مالیکى و فەیاز و عامرى هاوڕێن.

 

دەشڵێت، ئێران وەک کاریگەترین وڵاتى کاریگەر هێشتا کارتەکاتى ئاشکرانەکردووە، بەڵام دەستیکردووە بە فشارکردن لەرەوتى سەدر بۆ پێکهێنانى حکومەتى تەوافوقى.