ناس کورد-
ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى ژمارەیەک کەسى راگەیاند بەتۆمەتى سوتاندنى بەشێک لە فەرمانگەکانى پیرەمەگرون لەکاتى خۆپیشاندانى تشرینی دووه‌می ساڵى رابردوودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش، ئەو کەسانە راسپێردرابوون بۆ ئەنجامدانى ئەو کارە، ئەوەش بۆ "دروستكردنی ئاژاوه".
دەقى راگەیەنراوەکە:
له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌كی خزمه‌تگوزاری له چوارچێوه‌ی مافی ڕاده‌ربڕین هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه , به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی ڕاسپێردراو به پێ ی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی و به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه هه‌ستان به قۆستنه‌وه‌ی كات و ساتی خۆپیشاندانی به‌شێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون , له‌وكاته‌دا ده‌رفه‌تیان وه‌رگرت و هه‌ستان به په‌لاماردانی دام و ده‌زگا ڕۆشنبیری و كلتوری و خزمه‌تگوزاریه‌كانی شارۆچكه‌كه و له كرده‌وه‌یه‌كی دوور له نه‌ریتی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه , ده‌ستیان كرد به سوتاندنی یه‌كێك له ناوه‌نده زانستی و ڕۆشنبیرییه‌كانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كه ئه‌ویش كتێبخانه‌ی گشتی پیره‌مه‌گرونه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری منداڵان و فه‌رمانگه خزمه‌ت گوزاریه‌كانی وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحیه و فه‌رمانگه‌ی هاتووچۆ و فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتیمانی .
له پای ئه‌و تاوانه‌و له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان و پارێزگاری له ڕه‌وشی گشتی و وه‌ستانه‌وه به ڕووی هه‌ر كه‌س و گروپ و تاقمێك كه بیه‌وێت زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت , له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش هێزه‌كانمان هه‌ستان به ده‌ست نیشانكردن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون , تۆمه‌تباران له به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش دانیان نا به ئه‌نجامدانی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕووبه‌ڕویان كرابویه‌وه , له ئێستادا له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون به پێ ی مادده‌ی ( ٣٤٢ ) له یاسای سزادانی عێراقی وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .