ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پاش حەوت مانگ دوو منداڵە ونبووە کوردەکەى یۆنان دۆزرانەوە و دەگەرێنرێنەوە هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موسەننا ئەمین (سێشەممە 4-1-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کونسوڵخانەى عێراق لەیۆنان ئاگاداریانکردووەتەوە کە ئەو دوو منداڵە دۆزراونەتەوە و بڕیار وایە بەرواری (2022/1/13) كاتژمێر (3:30) خولەكی بەرەبەیان لەڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بگەڕێنەوە ئامێزی دایكیان.
ئەو دوو منداڵە حەوت مانگ لەمەوبەر لەگەڵ دایک و باوکیان لەکاتى هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە یۆنان لەشەوێکى سەرما و سۆڵەدا لەروبارى (مەریج) لەدایک و باوکیان دابڕان و پۆلیسى یۆنان و دایک و باوکیانى دیپۆرتکردەوە و بەتەنها لەو وڵاتەدا مانەوە.