ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە ئاسەواری فیشەکى لەسەرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە (سێشەممە 4-1-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تەرمەکە پیاوێکی تەمەن (٥٩) ساڵى دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕێکارە یاساییەکان تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.