گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چیرۆکی چاکبوونەوەی توشبوویەکی کۆرۆنا بە ڤیاگرا

2022.01.04 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی چاکبوونەوەی توشبوویەکی کۆرۆنا بە ڤیاگرا

ناس کورد- 

لە وڵاتی بەڕیتانیا پەرستارێک دوای توشبوونی بە کۆرۆنا و بێ هۆشبوونی بۆ ماوەیەک، بە بەکارهێنانی حەبی "ڤیاگرا" چاکبووەوە و ژیانی ڕزگارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی بەڕیتانیا، مۆنیکا ئەلمێیدای تەمەن 37 ساڵ کە پەراستارە دوای توشبوونی بە کۆرۆنا بۆ ماوەی 28 ڕۆژ  بێ هۆش بوو، بەڵام بە بەکارهێنانی حەبی "ڤیاگرا" کە دەرمانی تایبەت بە لاوازی سێکسییە چارەسەرکرا. 

 

مۆنیکا کە بەڕەگەز پرتوگالیە لە مانگی 11ی ڕابردوو سەرەڕای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام توشی ڤایرۆسەکە بوو و نیشانە کوشندەکانی تێدا دەرکەوت و گوازرایەوە نەخۆشخانە و لە 16-11-2021 چووە حاڵەتی کۆماوە و بێ هۆش بوو. 

 

ئەو کچە پەرستارە لەدوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر ئەو حاڵەتەیدا لەلایەن پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەوە دەرمانی "ڤیاگرا"ی بۆ بەکارهێنرا کە تایبەتە بە لاوازی سێکسیی پیاوان.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دەرمانەکە یارمەتیدەر بووە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە هەواییەکان و زیادکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە لەشیدا و لەدوای ئەوە لە 14-12-2021، بە هۆش خۆی هاتەوە و هەستی بە چواردەوری خۆی کرد. 

 

لەدوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی، پەرەستارەکە کۆرۆنای تێپەڕاند و لە شەوی کریسمسدا کە جەژنێکی تایبەت بە مەسیحییەکانە گەڕایەوە ماڵەوە و بە خێزانەکەی شاد بووەوە. 

 

پەرستارەکە دەڵێت، پزیشکەکان لە ژووری چاودێری چڕ کە چاودێرییان کردووە، پێیان تووە، ئەگەر ڤاکسینەکەی وەرنەگرتایە ئەوا گیانی لەدەستدەدا و بەرگەی نەخۆشییەکەی نەدەگرت. 

 

ئەو دەڵێت، "دەزانم هەندێک کەس هەن لە گرنگی ڤاکسینەکان کەم دەکەنەوە، بەڵام کاتێک ئامارەکانی مردنی ئەو کەسانە دەبینین کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، دەزانین کە ڤاکسین شتێکی گرنگە و پێویستە هەمووان وەریبگرن."