گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سلێمانی؛ نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئەهلییەکان دیاری كرا

2022.01.04 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئەهلییەکان دیاری كرا

ناس کورد- 

لە سلێمانی نرخی  ئه‌مپێرى كاره‌باى موەلیده‌ دیاری كرا و له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌ نێوان 12.500هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کارەبای سلێمانی: 



نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده‌ى گەڕەکەکان ئەوانەى بەپێى بەرنامەى قایمقامیەت کاردەکەن لە سلێمانى بۆ مانگى (12) له ‌نێوان (12.500) دینار بۆ 13.500 ) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان 6:300 بۆ 8:00ى و نیوه‌ڕوان 12:00 بۆ 1:00ى شه‌و كارده‌كه‌ن.

 

به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ له‌ مانگی رابردودا له‌نێوان (274) بۆ (300) سه‌عاتدا بووه‌ و هه‌ر سه‌عاتێك به‌ (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان 12.500هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت، بەڵام نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە.

 

سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان پێویسته‌ به‌یانیان له‌سه‌عات (6:30) بۆ سه‌عات هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژانی هه‌ینی و پشووه‌ فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان سه‌عات (10) كار به‌موه‌لیده‌ ده‌كه‌ن.