ناس کورد-
زۆپا کەسێکی دیکەی لە هەرێم کردە قوربانی و لە شاری قەڵادزێ گەنجێک لەکاتی تێکردنی نەوتی زۆپا ئاگری تێبەربوو و 65%ی جەستەی سووتا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ (سێشەممە 4-1-2022) ڕایگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵان به‌سوتاوی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی فێركاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ كه له ئه‌نجامی نه‌وت تێكردنی زۆپا 65% جه‌سته‌ی سوتابوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌داخه‌وه به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ كرا، بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ڕەوانەی سلێمانی كرا .