گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

منداڵێکی تازەلەدایکبوو لەناو تەوالێتی فڕۆکەیەکدا دۆزرایەوە

2022.01.03 - 22:33
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکی تازەلەدایکبوو لەناو تەوالێتی فڕۆکەیەکدا دۆزرایەوە

ناس کورد-

کارمەندانی فڕۆکەخانەی وڵاتی مۆریتیس لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا منداڵێکی تازە لەدایکبوویان لە ناو زبڵی تەوالێتی فڕۆکەیەکدا دۆزییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ڕووداوەکە، پۆلیس ژنێکی تەمەن 20 ساڵ ماداگاسکاری دەستگیرکرد کە گومان دەکرێت لەناو فڕۆکەکەدا منداڵی بوو بێت.

 

پۆلیس لەکاتی پشکنینی ئاسایی فڕۆکەکەدا کە ڕۆژی 1ی کانونی دووەمی 2022 لە ماداگاسکارەوە گەیشتبوو منداڵەکەیان دۆزییەوە.

 

دەستبەجێ منداڵەکە برایە نەخۆشخانەی تایبەت بۆ چارەسەری پێویست.