گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تویتێک لە کازمییەوە: چاوپۆشی ناکەین

2022.01.03 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێک لە کازمییەوە: چاوپۆشی ناکەین

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "بەدواداچوونی وردمان كرد بۆ تاوانە خوێناوییەكەی بابل، هەوڵێكیشمان ئاشكراكرد بۆ چەواشەكردنی حكومەت و ڕای گشتی كە ئەوەش تاوانێكی ترە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە تویتێکیدا (3ی کانونی دووەمی 2022) دەڵێت، "سەرجەم تێوەگلاوان لەژێر لێپێچینەوەدان و لیژنەیەكی باڵاشمان دروستكرد بۆ فراوانكردنی لێكۆڵینەوە، چاوپۆشی ناكەین لە هیچ كەموكورتییەك لەناو سیستمی ئەمنی."

No description available.

سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، هەندێ تۆمەتبارى قەسابخانەکەى ناوچەى "جبلە" ى بابل دەستگیرکراون کە بەهۆیەوە نزیکەى 20 ئەندامى خانەوادەیەک کوژران.  

  

حەمید شەترى (2 كانونى دووەمى 2022) بە "ناس" ى راگەیاند، "لێکۆڵینەوە لەو رووداوە نزیک بووەتەوە لەکۆتایی و ئەنجامەکەى بۆ راى گشتى رادەگەیەنێت".  

  

وتیشى "هەنێک تۆمەتبار دەستگیرکراون و وتەیان لێوەرگیراوە".  

  

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رۆژى هەینى رابردوو فەرمانیکرد لێکۆڵینەوەیەکى دادپەروەرانە بکرێت لەرووداوەکەى بابل کە تێیدا نزیکەى 20 کەسى خانەوادەیەک کوژران. دواتر وەزیرى ناوخۆ بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى بابلى لەکارەکەى دورخستەوە.  

  

کامێراى "ناس" کۆتایی مانگى رابردوو چووە شوێنى قەسابخانەکەى بابل کە تێیدا نزیکەى 20 کەسى خانەوادەیەک کوژران، دواى ئەوەى داواکراوێک ئەندامانى خێزانەکەى کوشت و دواتر خۆى کوشت.  

  

هەندێ لە کەسە نزیکەکانى قوربانییەکان، قسەى جیاواز دەکەن لە گێڕانەوەى هێزە ئەمنییەکان و کەسێکى تر بە ئەنجامدانى تاوانەکە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن ئەو کەسەى تۆمەتبارکراوە بەوە ناسراوە کە منداڵەکانى خۆش دەوێت و پەیوەندى باشى لەگەڵ کەسوکارى هەیە.