گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری فەرمی دانیشتوانی عێراق ڕاگەیەنرا

2022.01.03 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری فەرمی دانیشتوانی عێراق ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن کەس و بەغداش قەرەباڵغترین پارێزگایە کە هەشت ملیۆن کەسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (3ی کانونی دووەمی 2022) دەڵێت، "لەسەر بنەمای خەمڵاندنی دانیشتووانی ساڵانە کە دەزگای ناوەندیی ئامار تۆماری دەکات، هەروەها لەسەر بنەمای ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان و ڕێژەی زاوزێ و مانەوە لە ژیان ئاماری گشتی دانیشتوان خەمڵێنراوە."


بەپێی خەمڵاندنی وەزارەت، دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 190 هەزار و 658 کەس، لەو ژمارەیە 20 ملیۆن و 810 هەزار و 479 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن، واتە بەڕێژەی 51%، هەروەها 20 ملیۆن و 380 هەزار و 179 کەسیان لە ڕەگەزی مێن، واتە بەڕێژەی 49%.

 

دەشڵێت، "28 ملیۆن و 779 هەزار و 201 کەس لە ناوچە شارییەکاندا دەژین کە دەکاتە 69.9%، هەروەها 12 ملیۆن و 411 هەزار و 457 کەس لە لادێ و گوندەکان دەژین کە دەکاتە 30.1%ی کۆی دانیشتوان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەرئەنجامەکان دەریخستووە کە بەغدای پایتەخت قەرەباڵغترین پارێزگایە و ژمارەی دانیشتوانی هەشت ملیۆن و 780 هەزار کەسە، هەروەها پارێزگای موسەنا کەمترین دانیشتوانی هەیە کە 880 هەزار کەسە."