کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مانگى ئادارى ساڵى 2015، یەکێتى و گۆڕان ڕێكکهوتنێكى سیاسیان واژووكرد بۆ دابه‌شكردنى پۆسته ئیدارییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و به‌وه‌ش حكومه‌تێكى خۆجێییان پێكهێنا. . گۆڕان له‌و ڕێكکه‌وتنه‌دا 33 پۆستى ئیدارى له‌قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌ركه‌وت، پۆستى پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌پێى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه كرا به دوو ساڵ نۆره به نۆره، یه‌كێتى به‌شێك له‌و پۆستانه‌ى كه بڕیار بوو ڕاده‌ستى گۆڕ‌انى بكات تا ئێستاش له‌ژێر ده‌ستى خۆیدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پۆسته‌كانى جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌رین به‌ر گۆڕان كه‌وتن و به‌ڵام یه‌كێتى ڕادەستى نەکرد. . بەگوێرەى مه‌دو جه‌زرى په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانى نێوان ئه‌و دوو حزبه، گه‌رچى له‌ڕووكه‌شدا ڕێكکهوتنەكه چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام گرفتى هاتووه‌ته به‌رده‌م، به‌وپێیه‌ى ئه‌م دوو حزبه له‌هه‌ندێ بڕیارى ئیداریدا پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر مامه‌ڵه‌یان كردوه و خواستى حزبیش له‌و ڕووه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه. . سیناریۆى یه‌كه‌م : . دواى ئه‌وه‌ى گۆڕان ڕێكکه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتیدا واژووكرد و به‌چه‌ند پۆستێكى باڵا به‌شدارى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى كرد و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆریش یه‌كێتى لهگرفتدا بوو له‌گه‌ڵ پارتیدا و سه‌رچاوه‌ى گرفتهكهشى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه كه‌گۆڕان واى لهپارتى كردووه منه‌تى به‌كه‌س به‌تایبه‌ت به‌یه‌كێتى نه‌مێنیته‌وه و هه‌رچ پرۆژه یاسا و بڕیارێكى گرنگ بیه‌وێت بیدات بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كێتى ده‌یدات، گرژییه‌كانى گۆڕان و یه‌كێتى له‌سنورى سلێمانى ده‌ستیانپێكرده‌وه، یه‌كێتى ده‌یویست ڕێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه ڕێكکه‌وتنى گۆڕان و یه‌كێتى بۆ دابه‌شكردنى پۆسته خۆجییهكانى سلێمانى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ڕێگه‌یه‌كى یاسایى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كاره‌كانى سڕكرا، قوباد تاڵه‌بانى بهسیفهتى جیَگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارى لابردنى به‌رێوه‌به‌رێكى گشتى گۆڕان له‌سلێمانى ده‌ركرد، نیه‌تى یه‌كێتى له‌و هه‌نگاوه‌دا واده‌ركه‌وت کە ده‌یه‌وێت پۆسته‌كانى سنورى سلێمانى له‌گۆڕان بسه‌نێته‌وه، به‌ڵام له‌م پلان و نیهتهیدا گرفتى هه‌یه و به‌پێى ئه‌م سیناریۆیه‌ش یه‌كێتى ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، چونكه گه‌ر بێت‌و ڕێكکه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه خۆیشى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كه‌مینه‌یه و هیچ ڕێگه‌یه‌كى یاسایى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه له‌به‌رده‌ستدا نیه بتوانێت ئه‌نجامى بدات، چونكه دانان و لابردنى هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى ده‌بێت به‌ده‌نگدان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه یه‌كلا بكرێته‌وه. . سیناریۆى دووه‌م . گۆڕان و یه‌كێتى، له ئایارى ساڵى 2016 ڕێكکهوتنێكى سیاسیان بۆ گۆڕینى سیستمى حوكمڕانى وڵات كه بریتى بوو له 25 خاڵى گرنك له‌مه‌راسیمێكى گه‌وره‌دا به‌ئاماده‌بوونى نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانى واژوو كرد‌و بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێكکهوتنهش ئه‌نجومه‌نێكى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شیان دروستكرد، باڵێك له‌یه‌كێتى وه‌كو ناڕەزایه‌تى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه ناوه‌ندى بڕیاریان دروستكرد، گرفت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ڕێكکهوتنهكهدا دروست بوو، گۆڕان چه‌ند جارێك داواى جێبه‌جێكردنى ده‌كرد و ئه‌وانیش سستبوون له‌ده‌مه‌وه چوون، ڕێكکه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و هه‌ردوولا یه‌كتر به‌پابه‌ند نه‌بوون بهخاڵهكانى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، دواى ڕوداوى ته‌قه‌كردن له مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن باڵێكى یه‌كێتیه‌وه، جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕێكکه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا سڕكرد، ئێستا یه‌كێتى و گۆڕان هیچ ڕێكکهوتنێكى سیاسی بهركاریان له‌نێواندا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌پێى ئه‌م سیناریۆیه كه وه‌كو عورفێكى سیاسى لێهاتووه یه‌كێتى ده‌توانێت تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى تر‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه به‌پێى دوایه‌مین هه‌مواركردنى یاساكه‌یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دواخراوه،پۆسته خۆجییه‌كان له‌گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه، یه‌كێتى بۆ ئه‌م سیناریۆیه هیچ پاڵپشتێكى یاسایى له‌به‌رده‌ستدا نیه، ته‌نها عورفى سیاسى له‌پشته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك گۆڕان و پارتى له‌ساڵى 2015 دا ڕێكکه‌وتنه سیاسیه‌كه‌یان كێشه‌ى تێكه‌وت جگه له‌وه‌ى پارتى وه‌زیره‌كانى له‌گۆڕان سه‌نده‌وه، چه‌ند پۆستێكى گۆڕانیش كه له‌حكومه‌تى خۆجێى هه‌ولێردا پێبه‌خشرابوو پارتى لێیسهندنهوه. . سیناریۆى سێیه‌م . واده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێتى له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا نه‌بووه، پرۆژه هه‌موار كردنى یاساكه و دواخستنى وادهكهشى بۆ كاتێكى نادیار، زیاتر خواستیى گۆڕان و پارتى بووه، به‌و پێه‌ى گۆڕان له دروستبوونى هێزى نوێ ده‌ترسێت به‌تایبه‌ت ژماره‌ى كورسیه‌كانى بۆ نیوه كه‌مى كردوه و له‌ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى تریشدا مه‌ترسى دابه‌زینى زیاترى ده‌نگه‌كانى ده‌كرێت، به‌دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، گۆڕان ده‌رفه‌تێكى باشى قۆسته‌وه و خه‌ڵكانى ناڕازى لهسیاسهتهكانى كه پێشتر سه‌ربه‌و حیزبهبوون ده‌نگۆى دامه‌زراندنى حزب و لیستى نوێیان له‌باره‌وه بڵاو بویه‌وه بێ ئومێد كرد، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه یه‌كێتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێباشتربوو، ئێستا ده‌توانێت داواى ئه‌نجامدانى ڕێكکهوتنێكى نوێى سیاسى بكات، گه‌رچى كورسیه‌كانى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌گۆڕان كه‌مترن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كورسیه‌كانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان كه نزیكه‌ى ساڵیك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه نزیكه‌ى دوو هێنده‌ى كورسیه‌كانى گۆڕانه له‌په‌رله‌مان، یه‌كێتى له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێژه‌ى كورسیه په‌رله‌مانیه‌كان ڕێكکهوتنێكى تر له‌گه‌ڵ گۆڕاندا ئه‌نجامبدات بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى، ڕەنگه ئه‌م سیناریۆیه له‌بارترینیان بێت بۆ یه‌كێتى هه‌رچه‌نده بێ به‌ربه‌ست نییه و پێناچێ گۆڕان به‌مه‌یان ڕازی بێت، به‌تایبه‌ت ئێستا گۆڕان پارتى له‌پشته و ده‌توانێت بۆ بەدیهێنانى خواسته‌كانى پشت بهپارتى ببه‌ستێت. .