ناس کورد-
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ڕایگه‌یاند، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا (دووشەممە 3-1-2022) بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، " بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری مانگی 12ی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان دراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پاش تەواوکردنی ڕێکارەکان تەمویلەکە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەنێردرێ و پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی هەرێم".
مانگی ڕابردوو ناردنی پارەکە دواکەوت و ئەوەش ترسی لای موچەخۆرانی هەرێم دروستکرد، بەڵام ڕاویژکاریی دارایی مستەفا کازمی بەردەوامبوونی ناردنی پارەکەی ڕاگەیاند.