گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

2022.01.03 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

ناس کورد- 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە بەردەوامی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی چەندان کەسی دیکە بە گۆڕاوی دەلتا و ئۆمیکرۆن و لەو چوارچێوەیەشدا داوایەک لە وڵاتانی دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەدرۆس ئەدهانۆم، بەرێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، "لە کاتیکدا زانست بووەتەهۆی دروستکردن و پەرەسەندنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بەڵام ژمارەی گیان لە دەستدان لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە بەرزبوونەوەدایە و ژمارەی مردنەکان لە نێوان کەسانی نەکوتراودا بەرزترە."

 

وتیشی، "بیری تەسکی نەتەوایەتی و قۆرخکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی وەک، دەمامک و چارەسەر و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و ڤاکسین، لەلایەن ژمارەیەکی کەمی وڵاتانەوە دادپەروەری نەهێشتووە و دۆخێکی نموونەیی دروستکردووە بۆ دەرکەوتنی گۆڕانکای لە ڤایرۆسەکەدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست لەلایەن کەسانێکەوە، دوودڵی لە بەکارهێنانی ڤاکسین دروستکردووە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی هەیە نەکوتراون و بە جۆرەکانی دەڵتا و ئۆمیکرۆنی دەمرن."

 

بەرێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریشی داوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن و هەرەشەیە بۆ سیستەمی تەندروستی و لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەم پەتایە لەوانەیە جۆرە نوێیەکان خۆیان لە هەنگاوەکانمان دژ بەوان لادەن و بەرگری تەواویان بۆ ئەو ڤاکسینەی لە ئیستادا بەکاردێت پەیدا بکەن."

 

هاوکات داوای وڵاتانی جیهان کردووە پریارێک بەبۆنەی ساڵی نوێوە بدەن بۆ پشتیوانی هەڵمەتێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ کووتانی 70٪ دانیشتووانی جیهان.