گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران..زانیارى لەسەر لێکۆڵینەوە لەکوژرانى 20 کەسى خانەوادەیەک

2022.01.02 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکران..زانیارى لەسەر لێکۆڵینەوە لەکوژرانى 20 کەسى خانەوادەیەک

ناس کورد-

سەرۆکى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، هەندێ تۆمەتبارى قەسابخانەکەى ناوچەى "جبلە" ى بابل دەستگیرکراون کە بەهۆیەوە نزیکەى 20 ئەندامى خانەوادەیەک کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید شەترى (2 كانونى دووەمى 2022) بە "ناس" ى راگەیاند "لێکۆڵینەوە لەو رووداوە نزیک بووەتەوە لەکۆتایی و ئەنجامەکەى بۆ راى گشتى رادەگەیەنێت".

  

وتیشى "هەنێد تۆمەتبار دەستگیرکراون و وتەیان لێوەرگیراوە".

 

مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رۆژى هەینى رابردوو فەرمانیکرد لێکۆڵینەوەیەکى دادپەروەرانە بکرێت لەرووداوەکەى بابل کە تێیدا نزیکەى ٢٠ کەسى خانەوادەیەک کوژران. دواتر وەزیرى ناوخۆ بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى بابلى لەکارەکەى دورخستەوە.

 

کامێراى "ناس" کۆتایی مانگى رابردوو چووە شوێنى قەسابخانەکەى بابل کە تێیدا نزیکەى 20 کەسى خانەوادەیەک کوژران، دواى ئەوەى داواکراوێک ئەندامانى خێزانەکەى کوشت و دواتر خۆى کوشت.  

  

هەندێ لە کەسە نزیکەکانى قوربانییەکان، قسەى جیاواز دەکەن لە گێڕانەوەى هێزە ئەمنییەکان و کەسێکى تر بە ئەنجامدانى تاوانەکە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن ئەو کەسەى تۆمەتبارکراوە بەوە ناسراوە کە منداڵەکانى خۆش دەوێت و پەیوەندى باشى لەگەڵ کەسوکارى هەیە.      

  

  

  

  

بروسکەیەکی ئەمنی لەسەر ڕووداوی کۆمەڵکوژییەکەی بابل بڵاوکرایەوە و وەک دەردەکەوێت لە ڕووداوەکەدا 20 کەس بوونەتە قوربانی کە باوکێک و شەش برا لەنێو کوژراوەکاندان.   

  

بروسکە ئەمنییەکەدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) تیایدا هاتووە، کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەچەند سەرچاوەیەکی هەواڵگرییەوە ئەوە ئاشکرا کرا کە دوو داواکراو لەناوچەی ڕشایدی پارێزگای بابل لە ماڵێکدا بوون.         

  

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی مەفرەزەیەک چووەتە شوێنەکە، بەڵام خاوەنی ماڵەکە بە تەقەکردن ڕووبەڕوویان بووەتەوە و ڕێگەی نەداون بچنە ژوورەوە.         

  

ئەوەش هاتووە، دواتر و لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی هێزێکی ئەمنیی تایبەت "سوات" چوونەتە شوێنەکە و گەمارۆیان داوە، بەڵام ئەو جارەش تۆمەتبارەکان خۆیان نەداوە بەدەستەوە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و دوو کارمەندی ئەمنییان بریندار کردووە.        

  

بەگوێرەی بروسکە ئەمنییەکە، لە کاتژمێر 7:00 ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی هاتووە و هێزەکە چوونەتە ناو ماڵەکە، بەڵام ئەوەیان بینیوە کە سەرجەم ئەو کەسانەی لە ماڵەکەدا کوژراون."         

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی کوژراوەکانی ڕووداوەکە گەیشتووەتە 20 کەس کە ئەمە ناوی بەشێکیانە.         

  

  1. رحيم كاظم عيادة الغريري  
  2. سلام رحيم  
  3. كريم رحيم  
  4. فراس رحيم  
  5. ايوب رحيم  
  6. ابتسام رحيم  
  7. ديانه رحيم  
  8. يسرى احمد - زوجة رحيم  
  9. شيماء هلال - زوجه سلام  
  10. عبد الله سلام   
  11. سعد سلام   
  12. عنود سلام   
  13. انوار سلام 

  

بەوتەی سەرچاوە مەیدانییەکانی ئاگادار لە ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکان خۆیان ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتووە.         

  

زیاتر بخوێنەرەوە: زانیاریی لەبارەی کوشتنی 18 ئەندامی خێزانێک لەلایەن کەسێکی خۆیانەوە