گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفری بێ پێشینە

حەوت وڵاتی عەرەبی كەوتنە ناڕەحەتییەوە بەهۆی باران و بەفری بێ پێشینەوە

2022.01.02 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت وڵاتی عەرەبی كەوتنە ناڕەحەتییەوە بەهۆی باران و بەفری بێ پێشینەوە

ناس كورد-
حەوت دەوڵەتی عەرەبی دوێنێ بەهۆی باران و بەفربارینەوە كەشوهەوایەكی دژواریان بەڕێكرد و لە هەندێك وڵات زیانی گیانی هەبووە و لە هەندێكی تر ناچاربوون خوێندن و دەوام ڕابگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی بەدواداچوونی "ناس كورد" لە ئاژانسەكانی هەواڵ (2_1_2022)، باوبارانی دوێنێ شەممە قوربانی و زیانی گیانی لێ كەوتووەتەوە (6 مردن) لە سەڵتەنەی عومان، لە میسر و سعودیەش خوێندنی ڕاگرتووە، لە كوەیت و قەتەر و بەحرەینیش حاڵەتی ئامادەباشی دروستكردووە و لەباشوری عێراقیش بووە بەهۆی شەپۆلێكی بەخوڕ باران.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی كەشناسی، لە هەندێك وڵاتی كەنداو ناسەقامگیری كەش و هەوا تا ڕۆژی چوارشەممە دەخایەنێت، لە حاڵەتێكی دەگمەنیشدا لە بیابانەكانی سعودیە و شارەكانی كەناری دەریا لە میسر بووەتە هۆی بەفرو شەختەی سارد، بەگوێرەی سەرچاوە میسرییەكانیش بەفری شارەكانی میسر بێ پێشینەیە.

وشاح أبيض يبهر زواره.. الثلج يغطي جبل اللوز بالسعودية|صوروشاح أبيض يبهر زواره.. الثلج يغطي جبل اللوز بالسعودية|صورحدث فريد من نوعه.. تساقط الثلوج على مناطق جبلية بالسعودية.. فيديو - اليوم  السابع