ناس کورد-
ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، "هاوڕێیانمان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە رونکردنەوەیەکدا ژووری حکومەتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەکات، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10/10/2021 و دەرکەوتنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە بەشێک لە کۆڕ و کۆبونەوە حزبی و جەماوەرییەکاندا، و بە تایبەت لە سۆشیال میدیا و ناوەندە میدیاییەکاندا قسەو باسێکی زۆر لەسەر هۆکار و ئەنجامە چاوەڕوانکراو و نەکراوەکان کراو لەم چوار چێوەیەدا مەبەست و بێ مەبەست ڕووی قسە و ڕەخنەکان لە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە (خانەو جڤاتەکان) و تیمیەکانی حکومەت (هەرێم، خۆجێی)یە.
دەشڵێت، سەبارەت بە تیمەکانمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێیەکان، جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا ئەو کاتەی بزوتنەوەی گۆڕان دەگاتە دوا بڕیاری سیاسی بۆ مانەوە لە حکومەتدا یان کشانەوە، هاوڕێیانمان لە حکومەتدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەکەن و ئەرکی فەرمی بەڕێوەدەبەن، هەر کاتێکیش بڕیاری کشانەوە لە حکومەت درا ئەوا تیمەکانمان پێوەی پابەند دەبن.