گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەگەڵ چەلەبی چووین بۆ تاران’’

عەبدولمەهدی: لەسەر داوای سولەیمانی دەستوورمان بۆ خامنەیی ڕوونكردەوە

2022.01.02 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی: لەسەر داوای سولەیمانی دەستوورمان بۆ خامنەیی ڕوونكردەوە

ناس كورد-
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدارێكی درێژدا یادەوەرییەكانی خۆی لەگەڵ قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران دەگێرێتەوە و دەڵێت، "لەسەر داوای ئەو لەگەڵ چەلەبی و بەحرولعلوم چووین بۆ تاران تا دەستوری كاتی بۆ خامنەیی ڕوون بكەینەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولمەهدی لە دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی فارس كە "ناس كورد" خوێندویەتییەوە باس لەوە دەكات، سەرەتای یەكترناسینیان لەگەڵ سولەیمانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2000 و پاشان پێكەوە چەندجار چوونەتە گەشت و گەڕان بە شاخەكاندا.

 

هەروەها ئەوە دەخاتەڕوو، لە ساڵی 2004 سولەیمانی ئامادەییەكی بەرچاوی هەبوو لە گفتوگۆكانی پشت پەردەی دەستوری كاتی (یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت)، زۆرجاریش هاوكارەكانی ناردووە بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆكی ئەو یاسا بنەڕەتییە.

 

عەبدولمەهدی ئەوەش ئاشكرا دەكات، پاش پەسەندكردنی یاساكە لەسەر داوای قاسم سلێمانی لەگەڵ ئەحمەد چەلەبی و محەمەد بەحرولعلوم، چوون بۆ تاران تا بنەماكانی یاساكە بۆ عەلی خامنەیی رێبەری شۆرشی ئێرانی ڕوون بكەنەوە و دانیشتنەكەشیان كاتی پێچووە.

 

قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە دەسپێكی 2020 لە فڕۆكەخانەی بەغدا لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیسی سوپاسالاری حەشدی شەعبی بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆکەوانی ئەمەریكی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا تیرۆركران.