ناس کورد-
لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و چەند کەسێکدا ڕوویدا و وتەبێژی ئاسایشیش دەڵێت، سێ داواکراوی عەرەب بوون و تەقەیان لە مەفرەزەیەکی ئاسایش کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی (شەممە 1-1-2022) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانمان چوونەتە گەڕەکی راپەڕین بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، بەڵام لە کاتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە و تەقەیان کردووە، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش وەڵامی داواکراوەکانیان داوەتەوە و بەهۆیەوە یەکێک لە داواکراوەکان برینداربووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر سێ داواکراوەکە عەرەبن، دوو تۆمەتبارەکەی دیکە دوای رووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراون و ئەو تۆمەتبارەیشی برینداربووە لەژێر چاودێریی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.