ناس کورد-
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پراکتیکی بەریتانی، ئەو کەسانەی کە خواردنەوەی زۆر شیرین دەخۆنەوە، ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دوو هێندە زیاد دەبێت، کە دووەمین جۆری کوشندەی شێرپەنجەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توێژینەوەکە کە لەسەر سیستمی خۆراکی 95 هەزار ئەنجام دراوە و گۆڤاری "Gut"ی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، دەریخستووە، ئەو خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دوو هێندە زیاد دەکەن.
توێژینەوەکە جەختیکردووەتەوە، هەر دووبارەکردنەوەیەکی ڕۆژانە لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوە شیرینانەدا مەترسی توشبوون بەو جۆرەی شێرپەنجە 16% زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وازهێنان لەو خواردنەوە پڕ لە شەکرانە لەنێو هەرزەکاران و گەنجاندا دەتوانێت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە پێش تەمەنی 50 ساڵی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.