ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی لێکترازانی بۆری ئاوی سەرەکیی پڕۆژەی ئاوی تەقتەق - کۆیە، بەشێکی زۆری گەڕەکەکان بێ ئاو دەبن و دەڵێت، "تکایە وریای بەکارهێنانی ئاو بن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە (شەممە 1 - 1 - 2022) ڕایگەیاند، "ئاگادارییەک لە پڕۆژەی ئاوی (تەقتەق ـ کۆیە)وە بـــۆ ئەو هاوبەشانەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ناوبراو وەردەگرن، ئاگادارتان دەکەینەوە بە هۆی لێکترازانی بۆڕی ئاوی سەرەکی لە هێڵی گواستنەوەی ئاو، پڕۆژەکەمان وەستاندووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا تیمی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەر کردندان، تکایە وریای بەکارهێنانی ئاو بن."