ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەلار ڕووداوێک لە جۆری پێکدادان ڕویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر مان و بارهەڵگر داینا و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1/1/2022) دەڵێت، "ڕووداوەکە لە نزیک ساڵح ئاغا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر مان و بارهەڵگر داینا ڕووی دا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی دایناکە بریندار بوو، زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت".
دەشڵێت، "بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار کرا".