ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق رایگەیاند، لەساڵى نوێدا حکومەتێک پێکدەهێنرێت کەدەبێت لەگەڵ خەڵک و دراوسێکانیدا حکومەتى ئاشتى و پێکەوە ژیان بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرهەم ساڵح لەپەیامێکدا بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵى نوێوە نوسیویەتى ""ساڵی نوێی زایینی پیرۆز لە خۆتان و کەسوکار، و بەهیوای سەرفرازی گەل، و چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک لە خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی و ئاشتەوایی".
دەشڵێت، حکومەتى نوێ لەساڵى نوێدا پێکدەهێنرێت کە دەبێت لەئاست تواناى دەوڵەتێکدا بێت کە لەگەڵ خەڵک و دراوسێکانیدا پەیوەندییەکى تەندروستى هەبێت.