ناس کورد-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە باس لە رێککەوتن دەکەن بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەوادەى خۆیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى، زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندووە "پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له واده‌ی خۆی و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه".
وتیشى "باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان".
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانى کوردستان و 12 فراکسیۆن (3ی تشرینی دووەمی 2021) جەختیان کردەوە لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، وەک یەکەم ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا.
دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ساڵی ئایندە لە 2022 چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.
هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان (9ی كانونی یەكەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "دەبێت پێش مانگى ئازار کۆمسیۆن کارا بکرێتەوە، چونکە دەبێت هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بکرێت".
وتیشى "رێککەوتن لەسەر کۆمسیۆن دراوەتە دەست فراکسیۆنەکان، بەڵام کات کراوە نییە لەبەردەمیاندا و دەبێت تا ئازار کۆمسیۆن کارابکرێتەوە".
لەبارەى بۆچوونى پارتى لەسەر شێوازى هەڵبژاردن، هەورامى رونیکردەوە پارتى لەگەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردن بەشێوەى یەک بازنە و نیمچە کراوە بکرێت و گۆڕانکاریی لەو بارەیەوە بخرێتە خولى داهاتووى پەرلەمان.