ناس کورد-
سەید ئەحمەد پێنجوێنى وتاربێژ لەهەولێر رایگەیاند، بڕیارى دورخستنەوەى دراوە لە وتاردان و بڕیارەکەش لەسەروى ئەوقافەوە دراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەکۆتا وتاریدا لە مزگەوتى حاجى جەمال لەهەولێر، سەید ئەحمەد پێنجوێنى وتى "بڕیارى دورخستنەوەم زیاتر لە مانگێکە دراوە، رقم لەهیچ کەسێک نییە و دوژمانیەتیم لەگەڵ کەسدا نییە".
وتیشى "من راشکاوم و درۆ نازانم، ماستاو ناکەم، نابێت لێکدانەوەى سیاسی بۆ وتارى زانایان بکرێت".
"انشااللە بەدەنگێکى زوڵاڵتر دەگەڕێمەوە، من خەڵکى پێنجوێنم بەڵام لەهەولێر دەمێنمەوە و دەمانچەشم پێ نییە و لەکەسیش ناترسم"، سەید ئەحمەد وایوت.