گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی شەقامەكان لەشەوی سەری ساڵ ڕوونكردنەوە دەدات

2021.12.31 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی شەقامەكان لەشەوی سەری ساڵ ڕوونكردنەوە دەدات

ناس كورد_

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت لە شەوی سەری ساڵدا شەقامەكانی شاری سلێمانی ناگیرێت و هیچ بۆنە و ئاهەنگێكیش بەو بۆنەیەوە بەڕێوەناچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ناوشار/ رۆژئاوا عەمید فازل نامیق، بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند (31ی كانونی یەكەمی 2021) بەهۆی ئەوەی هیچ بۆنەو ئاهەنگێك بەفەرمی بەڕێوەناچێت لە سلێمانی جادەو بانەكان وەك خۆیان دەمێننەوە و هیچیان ناگیرێن.

 

عەمید فازل وتیشی "وەك هاوهەڵوێستی لەگەڵ كارەساتی لافاوەكەی هەولێر ئاهەنگگێڕان لە سلێمانی ڕاگیراوە".