ناس كورد_
بڕیارە لە 9 ی كانونی یەكەمی 2022 پەرلەمانی نوێی عێراق یەكەم دانیشتن گرێ بدات، بەڵام هەندێك زانیاری ئاماژە بەوەدەكەن لەم دانیشتنەدا سەرۆك و جێگرەكان هەڵنابژێردرێن و دانیشتنەكە وەك خولەكانی پێشوو بە كراوەیی دەمێنێتەوە بەهۆی ناكۆكی لیستە سوننەكانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت كە "ناس كورد" بینیویەتی (31ی كانونی یەكەمی 2021) یەكەم دانیشتن كە بەسەرۆكایەتی مەحمود مەشهەدانی بەڕێوەدەچێت (لەدایكبوونی 1948)، بەهۆی ناكۆكی لیستە سوننەكانەوە لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی داهاتوو بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی كۆتایی نایەت و بەكراوەیی دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕاپۆرتەكە هەندێك لە پەرلەمانتارەكانی ئەلعەزمی خەمیس خەنجەر ڕازی نین بەنوێكردنەوەی سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و سێ پالێوراویان هەیە بۆ جێگرتنەوەی كە بریتین لە: مەحمود مەشهەدانی، خالید عوبەیدی، سابت عەباسی.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ئەم دوو بەرەیە لە ئێستا لەبەر ئەمەش دانیشتنەكە بەكراوەیی دەمێنێتەوە تا كاتێكی تر وەك چۆن لە خولەكانی ڕابردوودا هەبووە.
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2021، مەرسومی کۆماری واژۆکرد و تیایدا رۆژی 9ی کانوونی دووهمی دیاریکرد که ئەنجومەنی نوێنەرانی تازه ههڵبژێردراو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.