گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە تۆڵەی کوشتنی دوو پاسدار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە

ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنورەکانی هەرێمی بۆردوومان کردووە

2019.07.12 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنورەکانی هەرێمی بۆردوومان کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی بنکەکانی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم کردووە. . ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموزی 2019، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی سوپای پاسداراندا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی کوشتنی دوو پاسدار لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک  و تۆپی دوورهاوێژ بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمیان کردووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەیەکی زۆر کوژراو بریندار لە ئەندامانی حزبە کوردییەکان کەوتووەتەوە، هاوکات سوپای پاسداران دیمەنی بۆردومانەکانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمیان بڵاوکردووەتەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بەهۆیەوە کچێکی گەنج شەهید و سێ کەسی تریش برینداربوون.