گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی ’’ئاگرگرتنی یانەیەکی شەوانە لە هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.12.30 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ’’ئاگرگرتنی یانەیەکی شەوانە لە هەولێر’’ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەنگۆی ئاگرگرتنی هۆتێلێکی لەشاری هەولێر ڕەتکردەوە و دەڵێت، کەس پەیوەندیی بەوانەوە نەکردووە بۆ ڕووداوێکی لەوشێوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمشەوی پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021، چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە "یانەیەکی شەوانە لە شاری هەولێر ئاگری گرتبێت و ژمارەیەک برینداری لێکەوتبێتەوە." 

 

لەوبارەیەوە لە ڕونکردنەوەیەکدا بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاد، "هاوڵاتیانی خۆشەویست، لە سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاوبۆتەوە گوایە هوتێلێک ئاگری گرتووە و حەوت کەس بریندارن لەگەل هەندێک وێنە، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و هیچ تیمێکمان دەرنەچوون لە شوێنی خۆیان بۆ ڕووداوێکی هاوشێوە." 

 

هاوکات بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە شاری هەولێر نییە و ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەیە لە کازابلانکای وڵاتی مەغریب لە مانگی 10ی ئەمساڵ.