ناس کورد-
لە ڕووداوێکدا لە پارێزگای بابل دوای ئەوەی داواکراوێک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، 18 کەسیشی لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021، لە شارۆچکەی جەبلەی سەربە پارێزگای بابل، هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی داواكراوێك بە تۆمەتی تیرۆر هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵیان، بەڵام تۆمەتبارەکە خۆی نەداوە بەدەستەوە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکانی ئاگادار لە ڕووداوەکە، 18 کەس لە ئەندامانی خێزانی داواکراوەکە کوژراون کە خۆی کوشتوونی و 12 کەسیان منداڵن.
بەوتەی سەرچاوە مەیدانییەکان، دوای پێکدادانەکە، هێزە ئەمنییەکە چوونەتە ناو ماڵەکەوە، بەڵام تەرمی 18 کەسیان دۆزیوەتەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەدراوە.