گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت’’

2021.12.30 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت’’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی پێویستیانە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە کەی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم (پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بە ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت." 

 

وتیشی، "هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسانە پسوولەی خۆراكان هەر دەمێنێت، بۆ ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ دروست نەبێت."