گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وتەبێژی سەدڕ لەبارەی چۆنێتی بەشداریپێکردنی کورد لە حکومەت ڕوونکردنەوە دەدات

2021.12.30 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی سەدڕ لەبارەی چۆنێتی بەشداریپێکردنی کورد لە حکومەت ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژی فەرمیی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پێکهێنانی حکومەتی تەوافقی ڕەتدەکاتەوە و باس لە بەشداریکردنی کورد دەکات لە کابینەی نوێدا،  دەشڵێت، پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان هاوشێوەی ڕابردوو دابەش دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمیی موقتەدا سەدر (پێنجشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، " هێشتا سەید موقتەدا سەدر پێکهێنانی حکومەتی نیشتیمانی لەبەرژەوەندی گەلی عێراق دەبینێت، حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی کەهەمووان لەباشورەوە بۆ باکور کۆبکاتەوە، هەندێک لایەنیش هیوادارن ڕێگەی ئۆپۆزسیۆن بوونی سەرکەوتوو بگرنەبەر، بەڵام گەر هەمووان پێداگیربن لەسەر حکومەتی تەوافقی، ئەوە دووبارە کردنەوەی هەمان هەڵەی حکومەتەکانی پێشووە."



سەبارەت بەوەی لەحاڵەتی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دا، کام لایەنی کوردی بەشداری پێدەکەن، وتەبێژەکەی سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، "دەبێت لایەنە کوردییەکان خۆیان ڕێکبکەون لەسەر چۆنیەتی و ڕێگەی بەشداریکردنیان لە حکومەت."

 

لەبارەی ئەوەی بەشێک لە لایەنە شیعەکان داوای حکومەتی تەوافقی دەکەن، باسی لەوەکردووە، "لەماوەی ڕابردوودا کوتلەی سەدری ئۆپۆزسیۆن بوو، هیچ کورسییەکی وەزاریان نەبوو، کورسییەکانی بۆ حکومەتەکەی عەبادی جێهێشت، وەزارەتمان لەحکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیش نەبوو، ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت کاری خۆی بکات، هیچ کێشەیەک نیە، لەهەموو دونیا وایە چەند لایەنێک دەبنە ئۆپۆزسیۆن و چاودێری حکومەت دەکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەی هەڵەکان."

 

هاوکات لەبارەی بۆچوونی سەدریەکان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکان، سەڵاح عوبەیدی دەڵێت، "ئەو پرسە هێشتا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە، بەڵام پۆستەکان لەسەر شێوازی پێشوو دابەش دەکرێنەوە، سەرۆک کۆمار بۆ کورد، پەرلەمان بۆ برایانی سونە و سەرۆک وەزیرانیش بۆ شیعە، گەر گۆڕانکاریش ڕوویدا، دەبێت بەڕێککەوتن بێت."