گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفا کازمی باس لە دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دەکات

2021.12.30 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی باس لە دۆخی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دەکات

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم لەم کابینەیەدا لەساڵی 2003 باشتر بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، مستەفا کازمی (پێجنشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پەیوەندی ئەم حکومەتەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لەساڵی 2003 باشترە." 

 

هاوکات سەبارەت بە وەرەقەی سپی چاکسازی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت و چەندین گرفتی سیاسی، توانیمان پارێزگاری لە 12 ملیار دۆلاری یەدەگی بانکی ناوەندی بکەین."

 

مستەفا کازمی لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی لەوەشکرد، "سەرکەوتووبووین لە ڕێکخستنەوەی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەکە لە جەنگێک کە ڕەنگە بۆ عێراق و ناوچەکە وێرانکەر بێت بپارێزین."