گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوكێشەكە قڵپ بووەتەوە

پێشبینی: خێراترین حكومەت بە رێگاوەیە بەڵام دوو ساڵ بڕ دەكات

2021.12.30 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینی: خێراترین حكومەت بە رێگاوەیە بەڵام دوو ساڵ بڕ دەكات

ناس كورد-

شارەزایەك پێیوایە خێراترین و ئاسانترین حكومەت لە مێژووی پرۆسەی سیاسی عێراقدا لەپاش 2003 بەڕێوەیە چونكە سێ براوەی سەرەكی 165 كورسییان هەیە، شارەزایەكی تر جەخت لەوە دەكاتەوە بە ئەگەری زۆر حكومەتی داهاتوو تەنها دوو ساڵ دەخایەنێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەجم قەساب سەرۆكی سەنتەری "المورد" بۆ توێژینەوەی سیاسی لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی كانونی یەكەمی 2021) نووسیویەتی لە قۆناغی داهاتوو خێراترین و ئاسانترین پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت دەبینین لەبەر ئەوەی سێ براوە (سەدر و حەلبوسی و پارتی) دەگەنە 165 كورسی. 

 

بەبۆچوونی قەساب یاسای نوێی هەڵبژاردن و دیاریكردنی كۆمسیۆنی دادوەران "هاوكێشەكەی قڵپ كردووەتەوە" لە خولی چوارەمدا. 

 

لەلایەكی ترەوە د. قوسەی مەحبوبە شارەزا لە سەركردایەتی ستراتیژی لە تویتێكدا دەڵێت "هەر سەرۆك وەزیرانێك بەبێ لیستی پەرلەمان بێت، تەنها پردێك دەبێت بۆ پەڕینەوە لە قەیران و دوو ساڵ زیاتر بڕ ناكات". بە بۆچوونی مەحبوبە "باشتر هەموولا لە ئێستاوە خۆیان هەڵبژاردن ئامادە بكەن و حیزبەكانیان ڕێكبخەنەوە".