گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمى ئەگەرى گۆڕانکاریی لەنرخى دۆلار ئاشکراکرا

2021.12.30 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمى ئەگەرى گۆڕانکاریی لەنرخى دۆلار ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

راوێژکارى دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى داهاتوو تاوتوێی گۆڕانکاریکردن لە بودجەى 2022 دەکات لەناویاندا ئەگەرى گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار بەپێی بازاڕى نەوت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح  (30ی كانونی یەكەمی 2021) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى وت "حکومەتى داهاتوو پڕۆژەى بودجەى 2022 هەموار دەکات، هەرچەندە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بەشێوەیەکى باش ئامادەکراوە، ئەوەش یەکەم ئەرکى کابینەى نوێ دەبێت".

 

وتیشى "پێویست بوو پڕۆژەکە لە تشرینى یەکەمدا لەلایەن وەزارەتى داراییەوە ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران بکرایە بۆ ئەوەى ئەویش رەوانەى پەرلەمانى بکردایە، بەڵام بەهۆى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانەوە هەلى ئەوە لەبەردەست نەبوو، پرۆژەکە ئێستا چاوەڕوانى پێکهێنانى کابینەى نوێیە".

 

مەزهەر محەمەد ساڵح باسى لەوەشکرد، پرۆژەکە هەموار دەکرێت و هەندێ بەشى بۆ زیاد دەکرێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت کە یەکێکیان ئەگەرى گۆڕانکارییە لە نرخى دراو بەپێی بازاڕ و نرخى نەوت.