ناس کورد-
قایمقامى شەقڵاوە رایگەیاند، ئاڵاکەى داعش له چیای سۆرك له عه‌بای ئافره‌تان دروستكراوه و تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە لەبارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاڵایه‌كی داعش له له چیای سۆرك، نزیك گهڕەكی سابیراوه دەردەکەوێت، دواتر هێزە ئەمنییەکان ئاڵاکەیان داگرت.
ئیبراهیم شێخەڵا قائیمقامی شه‌قڵاوه بە میدیاى سەرۆکى حکومەتى راگەیاند "ئاڵاكه له عه‌بای ئافره‌تان دروستكراوه، وه‌كو سه‌ره‌داویش هیچ شتێكی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه تا دەگەنە ئه‌نجام".
وتیشى "ماوەیەکى زۆرە لەو سنورە شتى وا رووینەداوە، بەڵام لەئایندەش چاوەڕوانکراوە، تا سەرچاوەى فیکرى ئەو توندڕەوانە وشک نەکرێت".
ئیبراهیم شێخەڵا باسى لەوەشکرد، دەزگا ئەمنییەکان چاودێرى ئەو کەس و شوێنانە دەکەن کە گومانى توندڕەویان لێدەکرێت.