گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆستانەتربووە بەبێ رێككەوتن

پشت پەردەی دیداری سەدر و هەندێك لە سەركردەكانی شیعە ئاشكراكرا

2021.12.30 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
پشت پەردەی دیداری سەدر و هەندێك لە سەركردەكانی شیعە ئاشكراكرا

ناس كورد_

 

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان لە دیداری سەدر و هەندێك لەسەركردەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی" هەردوولا پێداگربوون لەسەر داواكارییەكانی خۆیان و جگە لەوەی كۆبوونەوەی ئەم جارە دۆستانەتر بووە لەوەی پێشوو هیچ بەرەوپێشچوونێكی ئەوتۆی تێدا نەبووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاكار و پێشكەشكار ئەحمەد مولا تەڵال لە بەرنامەكەیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30ی كانونی یەكەمی 2021) ئاشكرای كرد، بانگهێشتی هادی عامری و قەیس خەزعەلی و فالح فەیاز لەلایەن سەدرەوە بۆ حەنانەی نەجەف، هەوڵێكە لە سەدرەوە بۆ لادانی مالیكی و گۆشەگیركردنی، بەڵام ئەوان لەكۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردووەتەوە بەهیچ جۆرێك بەبێ مالیكی لەگەڵ سەدر ناچنە هیچ پڕۆژەیەكی هاوبەشەوە.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكە سەدر هەر پێداگربووە لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی و شاندە میوانەكەش لەسەر حكومەتی بنكەفراوان بەگوێرەی سازان، هەردوولاشیان رێككەوتوون تا شەوی پێش سازكردنی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان هەوڵی رێككەوتن بدەن و لەم میانەیەشدا دانیشتنی زیاتر ئەنجام بدەن. 

 

لەبارەی ئەگەری شكستی هەوڵەكانی پێكهاتنیش هەردوولا لەسەر ئەوە كۆكن كە هەرلایەك هەوڵی دروستكردنی زۆرینەی و پێكهێنانی "گەورەترین لیست" بدات و ئەمە مافی یاسایی هەردوولایە. 

 

سەرچاوە ئاگادارەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە كۆبوونەوەی ئەم جارە لە ماڵی سەدر دۆستانەتر و نەرمتر بووە لەوەی ماڵ عامری لەسەرەتای ئەم مانگە و هەردوولا ڕاشكاوبوون لەگەڵ یەكتر. 

 

بەگوێرەی دەستور دەبێت تا 11 مانگی كانونی یەكەمی 2022 پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوە سازبكات و لەو وادەیەش "گەورەترین لیست" ئاشكرا دەكرێت.